ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی سوپای پاسداران كوژرا

reset font size increase font size

لە هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیلدا عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژ و جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکد ئەمڕۆ هەیینی بڵاویكردەوە دەڵێ، عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپاکە لە بەرەبەیانی دوایین رۆژی مانگی رەمەزاندا، لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستداوە.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، نائینی زیاتر لە 40 ساڵ لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی سوپای پاسداران خزمەتی کردووە؛ بەتایبەت لە بواری "راگەیاندنی جەنگ"، لە دوو ساڵی رابردووشدا نائینی وەک گوتەبێژی فەرمیی سوپای پاسداران، رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە،

سوپای پاسداران، جەختی لەوە کردووەتەوە درێژەپێدەری رێگەی نائینی و دەبن و هەرگیز رێگە نادەن دەنگی شکۆداری سوپای پاسداران لە دڵی بڕواداران داببرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.