ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: نرخی غازی بارزگانیی دابەزی

reset font size increase font size

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی غازی بارزگانیی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی بتڵێک غازی ماڵان ئێستا لە بەنزینخانەکان بە 22 هەزار دینارە.

بەهمەن قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە نوچە تیڤی گوت، دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر نرخی هەر لیترێک غاز نزیکەی 300 دینار دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەکانی ڕابردوودا و لە کاتی جەنگدا نرخی لیترێک غاز تا هەزار و 400 دینار بەرزبووەوە و ئێستا نرخەکەی بۆ هەزار و 150 دینار دابەزیوە، لەڕووی بڕیشەوە کێشەی نییە دەستدەکەوێت کە پێشتر زۆر کەم بوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کێڵگەی غازی کۆرمۆر کارەکانی ڕاگرت، بەو هۆیەوە نرخی غازی بازرگانیی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و نرخی بتڵێک غازی ماڵان گەیشتە سەرو 40 هەزار دینار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.