ئیسرائیل حزبوڵا تۆمه‌تبار ده‌كات به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و ده‌ڵێت له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵا باشوری لوبنانیان بۆردمانكردووه، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیلیش به‌ڵێنی هێرشی زیاتر ده‌دات.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له پۆستێكدا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری لوبنان، له‌وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵا دێت و تۆمه‌تباری ده‌كات به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانیان له‌و ناوچه ئه‌منییه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ڕاشیگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل پێگه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵای كردووه‌ته ئامانج، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی له پێشیلكردنی ئاگربه‌ست نیشاندا‌و ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و هێرشه گرت، جۆزێف عه‌ون سه‌رۆككۆماری لوبنانیش گوتی، هێرشه‌كان كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی ئاشتی و پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست.
هاوكات ئیسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه بكرێته سه‌ر هێزه‌كانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له حزبوڵای لوبنانی كرد كه ده‌ستكراوه ده‌بن و به توندی لێیان ده‌ده‌ن بۆ به‌رگریی و پاراستنی سه‌رباز و هاوڵاتییه‌كانیان.
دوێنێ سوپای ئیسرائیل به‌چڕیی بۆردومانی باشوری لوبنانی كرد، به‌وهۆیه‌وه 11 كه‌س كوژران.