ڕاستەوخۆ

گراهام بۆ فیدان: خواستی مانەوە بۆ حکومەتی ئێران دژی ئاسایشی ئەمریکایە

reset font size increase font size

لیندسی گراهام، سێناتۆری دیاری ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە کاناڵی ئیکس، وه‌ڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە و وتی، خواستی ئێوە بۆ مانەوەی ئێران لەو دۆخەدا، دژی بەرژەوەندیییەکانی ئەمریکایە. 

هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی تورکیی که‌ناڵی سی ئێن ئێن، لەبارەی دۆخی ئێرانەوە وتی، هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە پێش لە دروستبوونی شەڕ بگرین، حکومەتی ئێران بە هێرشێکی ئاسمانی ناڕوخێت، ئەمە تەنیا حکومەت لاواز دەکات و لەوانەیە چیتر نەتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە ببات، ئەم لاوازییەش حکومەت ناچار دەکات، رێبازی دیکە بگرێتەبەر.

دوای چاوپێکەوتنەکەی فیدان، لیندسی گراهام ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر پێتانوایە دوای هەموو پاشەکشەپێکردن و خۆڕاگرییەکانی خەڵکی ئێران، هێشتنەوەی ئایەتوڵاکان و رژێمە مرۆڤکوژەکەی کارێکی باشە، ئەوە ئێوە لە دونیایه‌کی خەیاڵاویدا دەژین.

وتیشی، خواستی ئێوە بۆ مانەوەی ئێران لەم دۆخەدا و پشت گوێخستنی داواکارییە رەواکانی خەڵکی ئێران، دژی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی ئەمریکایە و هەروەها لە دەرەوەی چوارچێوەی بنەما سەرەتاییەکانی مرۆڤە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.