کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) ناڕه‌زایه‌تی توندی دژی شه‌پۆلێكی نوێی له‌سێداره‌دان له ئێران ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، سێدارە نە دادپەروەرییە و نە وەڵام.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ده‌شڵێت، له‌سێداره‌دان ته‌نها ئامرازێکە بۆ سەرکوتکردنی شکۆی مرۆڤ.
كهژار گوتوشیه‌تی: "ژنانی تێکۆشەر و زیندانیانی سیاسی وەک (زەینەب جەلالیان، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی) بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆیان بوونەتە سیمبولی بەرخۆدان و ترسیان خستووەتە دڵی ڕژێمی ئێرانەوە".
هه‌ر لە ڕاگەیەندراوهكهدا، كهژار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵی هەواڵەکانی جەنگە، ئێران سزای لەسێدارەدان وەک سیاسەتێکی 47 ساڵە بۆ چاندنی ترس لە نێو خەڵکدا به‌كارده‌هێنێت.
لە کۆتاییدا، کەژار جەختی لەسەر مۆدێلی (ژن، ژیان، ئازادی) كردووه‌ته‌وه و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كردووه، بۆ ڕاگرتنی بڕیاری له‌سیداره‌دان، بێنە دەنگ.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی جه‌نگ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، به تۆمه‌ته‌كانی "سیخوڕیی و دژایه‌تیكردنی خودا" ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له‌سێداره‌دا.