ڕاستەوخۆ

کەنەکە پیرۆزبایی لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات دەکات

reset font size increase font size

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هاوپەیمانییە سیاسییە دەربڕی، کە لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن پێنج پارتی سەرەکیی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە راگەیاندرا.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە لە راگەیەندراوێکدا پێکهێنانی "هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران"ی لە 22 ی شوبات، بە هەنگاوێکی مێژوویی و پڕبایەخ، لەم قۆناغە هەستیارەدا ناوبردووە.

جەختیشی کردوەتەوە، ئەم یەکگرتووییە هەوڵێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە یەکێتیی نەتەوەیی.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتێکدا رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕن و گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆسەر حکومەتی ئێران زیاتربووە، دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی لەم شێوەیە، کارێکی پیرۆز و پێویستە.

کەنەکە هیواشیخواستووە ئەم هەنگاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ببێتە هەوێنێک بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.