وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت سەرجەم هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی لەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگه‌ڕێننه‌وه کە بوونه‌ته مه‌یدانی جەنگی ئێران و ئەمریکا.
ئانیتا ئاناند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاندووه، تا ئێستا توانیویانە 30 هەزار هاوڵاتیی کەنەدی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگه‌ڕێننه‌وه و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌ش بەردەوامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا 100 هەزار هاوڵاتی وڵاتەکەیان لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، دەیانەوێت سەرجەمیان بە فڕۆکەکانی بازرگانی و فڕۆکەی گواستنەوە بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان.
ئەم هەوڵانەی کەنەدا، لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی ئەنجامدراوە.
پێشتر کەنەدا پشتگیری خۆی بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندبوو، ئەمەش مەترسیی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر کردووە