ڕاستەوخۆ

کەمپەینێکی بەرفراوان دژی لەسێدارەدان لە ئێران بەڕێوە دەچێت

چەندین چالاکوان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکس، سیمینارێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر زیادبوونی ڕێژەی لەسێدارەدان و سەرکوتکردنی زیندانیانی سیاسیی لە ئێران بەڕێوە دەبەن.

reset font size increase font size

لە ژێر دروشمی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"، بڕیارە سیمینارێکی تایبەت لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە، لە ڕۆژی هەینی 8ـی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت. 

ئەم دەسپێشخەرییە لە کاتێکدایە، نیگەرانییەکان لە بارەی زیادبوونی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و مەترسیی لە سەر ژیانی زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

لەو سیمینارە ئۆنلاینەدا کە کاتژمێر 7 ونیوی شەو بە کاتی کرماشان بەڕێوە دەچێت، کۆمەڵێک کەسایەتیی پسپۆڕ و چالاکوان بەشدار دەبن، لەوانە؛ سارا ئێل دیب، پەیامنێری ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، گەلاوێژ ئەورین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پژاک، مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و دکتۆر نەیەرە ئەنساری، مافناس. 

هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی وەک تۆڕی بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤی بەلوچستان و کۆمیتەی ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و کەمپەینی ئازادیی بۆ وەریشە مورادی، بەشداری ئەو سیمینارە دەبن.

سیمینارەکە لەلایەن ڕێکخراوەکانی هیوا و جین (چالاکوانی مافی مرۆڤ)، ڕێکخراوە و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر دۆخی زیندانیانی وەک وەریشە مورادی، ئیحسان فەریدی و  هەروەها چوار زیندانی سیاسیی دیکەی کورد. ئامانجی سەرەکیی ئەم چالاکییە بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتییە دژی ئەو شەپۆلە نوێیەی لەسێدارەدان لە ئێران. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.