کەمئەندامانی سەنگەر له سلێمانی گردبوونه‌وه و ڕایانگەیاند، تاوه‌كو مووچه‌ی مانگی 10 وه‌رنه‌گرن، ئاماده‌نین مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌شیان یه‌ك رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت.
ماوەی پێنج ڕۆژە ناره‌زاییه‌كانی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر به‌رده‌وامیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی 10یان پێ‌نادرێت دەڵێن، پێشتر به‌ڵێنیان پێ‌درابوو هه‌ردوو مووچه‌كه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرن، به‌لام ئێستا ته‌نها مووچه‌ی مانگی یه‌كیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ده‌شڵێن، گومانمان هه‌یه ئەگەر ئەمجارە موچەی مانگی 10 مان پێنەدرێت ئەوا وەکوو موچەی مانگی 11 و 12 دەفەوتێت.
ڕاشیانگەیاند، مووچەی مانگی 10 هاتووە، به‌ڵام وەزارەتی دارایی دابەشی ناکات، تا سبەینێ مۆڵەتیان داوە بە لایەنی پەیوەندیدار تاوەکو بەدەمیانەوە بچێت ئەگەر تا سبەینێ هیچ لایەنێک بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچێت ئەوا هەنگاوی جددییان دەبێت.