بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، لەهەندێ کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەکرێت.
دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان گەواڵە بارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەبێت.
دەربارەی کەشی سبەی ئاماژە بەوە دەکات، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند و گەواڵە بارانی بەهاری دەبێت.
دەستەی کەشناسیی عێراقیش پێشبینیدەکات، لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکەوە و کەشێکی زستانە دەگەڕێتەوە و لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی وڵات باران و ڕەشەبا دەبێت.