کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران لەناوچە شاخاوییەکاندا هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە لە زنجیرە شاخاوییە سنورییەکاندا هەیە.
دەربارەی کەشی سبەی هەینی دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، هەروەها لە درەنگانی شەو ئەگەری بارینى نمە باران هەیە لە ناوچە سنورییەکان.