ڕاستەوخۆ

کەشناسی: سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی هەینی ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەمێننەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکان. پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێنجشەممە دەمێننەوە کە بەمشێوەیەن:

  • هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
  • سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
  • دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
  • هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینی دەکات کە سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت و لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشوور نیمچەهەور بێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری نمەباران هەیە.

کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق کەمێک بەرزدەبنەوە، لە بەرانبەردا لە چەند ناوچەیەکی باشووری عێراق پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.