کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەی کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەر بارانبارین لە ناوچە سنورییەکان هەیە.
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری دەبێت.
دەربارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە بەشێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرماش دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی دوێنێ.