کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، سبەی پێشبینی بارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەکەن و پلەکانی گەرماش سی پلە بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی ، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
لە بارەی کەشی سبەینێوە کەشناسیی دەڵێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەبێت، بەتایبەتر لەناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی باران زیاتر دەبێت.