ڕاستەوخۆ

کۆچەر تاهیر: لە سلێمانی قەیرانی غاز بەرەو کۆتایی دەچێت

reset font size increase font size

لە سلێمانی قەیرانی غاز بەرەو کۆتایی دەچێت و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانیش دەڵێت، نزیکەی مانگێکە بڕی غازی پێویست دێتە سلێمانی.

کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند، قەیرانی غاز لە سلێمانی بەرەو کۆتاییهاتن دەچێت و نزیکەی مانگێکیشە ڕۆژانە نزیکەی 240 تۆن غاز لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانەوە دەگاتە کەرگەکانی شارەکە.

ناوبراو گوتیشی، لە ئێستادا کەم کەس هەیە گرفتی کەمیی یاخود نەبوونی غازی هەبێت، لە بەشێکی گەڕەکەکانیش ئۆتۆمبێلەکانی دابەشکردنی غاز دەگەڕێن. ڕاشیگەیاند، نرخی فەرمیی بۆ هەر بوتڵێکی غاز هەشت هەزار و 500 دینارە.

لە بارەی شێوازی دابەشکردنی غازیشەوە ڕایگەیاند، تا ئێستا بە کۆبۆنی خۆراک دابەشدەکرێت و لە هەندێک حاڵەتیشدا ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردوە و کۆبۆنیان نییە غازیان بە نرخی فەرمیی پێدەدرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا کۆچەر تاهیر ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا بڕی غازی بەرهەمهێنراو زیاترە لە پێویستیی و ئەو بڕەی لە کارگەکان دەمێنێتە دەدرێتە خواردنگە و چێشتخانە و ئەو شوێنانەی پێویستییان بە بڕەغازی زیاترە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر بە هۆی جەنگی ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرنۆر وەستابوو و ناردنی غاز بۆ سلێمانیش بۆ نزیکەی 70 تۆن دابەزیبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.