کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمساڵ زۆرترین بڕى باران لەسەر ئاستى شارەکانى هەرێم لە هەڵەبجە بووە کە بڕەکەى 913.6 ملیمەتربووە و کەمترین بڕیش لە شارى هەولێر بووە کە بڕەکەى 625.5 ملیمەتر بووە.
کەشناسى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆى گشتى بڕى بارانبارینى ئەمساڵى بڵاوکردەوە کە بەمجۆرەن لە شارى هەولێر 625.5 ملیمەتر، لە سلێمانى 904.9 ملیمەتر، لە دهۆک 713.2 ملیمەتر، لە هەڵەبجە 913.6 ملیمەتربووە.
دەشڵێن، ڕێژەى بارانبارین لەسەر ئاستى ئیدارە سەربەخۆکان بەمجۆرەبووە لە سۆران 818.8 ملیمەتر، لە زاخۆ 809.8 ملیمەتر، لە ڕاپەڕین- ڕانیە 1929.5 ملیمەتر و لە گەرمیان 487.9 ملیمەتر باران باریووە.
