کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوچە تیڤی گوت، لە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەوە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە سەرجەم پارێزگاکان دەستیپێکردووەتەوە.
دەشڵێت، بۆ ئەم قۆناغە تۆماری بایۆمەتری بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر ناویان تۆمار نەکراوە، لەگەڵ لەدایکبووانی ساڵی 2008.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکردنەوەکە، پرۆسەی گواستنەوە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە یان لەناو خودی پارێزگاکە ناگرێتەوە.