ڕاستەوخۆ

کووەیت: هێرشێکی درۆنیی ئێران تێکشکێنرا

reset font size increase font size

سوپای کووەیت ڕایگەیاند کە هێرشێکی درۆنیی سەر بە ئێران لە ئاسمانی وڵاتەکەدا لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنراوە و پووچەڵ کراوەتەوە.

سەرکردایەتیی گشتیی سوپای کووەیت لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ (١ی ئابی ٢٠٢٦) هێرشێکی درۆنی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئاسمانی کووەیت کراببوو، پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.

سەرچاوە سەربازییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو دەنگە بەهێزانەی لە پایتەخت و ناوچەکانی دەوروبەری بیستراون، پەیوەندییان بە پێکانی درۆنە ئێرانییەکانەوە هەبووە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەوە.

 سوپای کووەیت جەخت دەکاتەوە کە هێزە چەکدارەکانیان لەسەر ئەرک و ئامادەباشی بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.

لە بەرامبەر ئەم پەرەسەندانەدا، سوپای کووەیت داوای لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکە کرد کە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی دەوڵەت ببەسترێت بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری، پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە هەواڵی ناڕاست و پڕۆپاگەندەی دەنگۆ.

 لە لایەکی تریشەوە، هەندێک لە ناوەندە هەواڵییەکانی نزیک لە ئێران هەواڵی بیستنی تەقینەوەی بەهێزیان لە کووەیت پشتڕاست کردەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.