بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەباى سلێمانى ڕایگەیاند، دانانى سیستمى سۆلار بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لە زیادبووندایە و بڕى بەرهەمهێنانى کارەباش بە وزەى خۆر، گەیشتووەتە 85 مێگاوات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ژمارەى ئەو هاوبەشانەى سیستمى بەرهەمهێنانى کارەبایان لە وزەى خۆر داناوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 166 هاوبەش، کۆى بڕى کارەباى بەرهەمهێنراو لەلایەن ئەو هاوبەشانەى سۆلاریان داناوە، گەیشتووەتە 85 مێگاوات لە کارەبا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە مانگى ڕابردوودا ژمارەى هاوبەشانى سیستمى سۆلار سێ هەزار و 110 هاوبەش بووە و بەرهەمهێنانى کارەباش 84 مێگاوات بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆى ئەو هاوبەشانەى سیستمى سۆلاریان داناوە بریتیین لە دوو هەزار و 611 هاوبەشى ماڵان، 450 هاوبەشى بازرگانى، 15 هاوبەشى پیشەسازى، 85 هاوبەشى کشتوکاڵى و پێنج هاوبەشى حکومى.