دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ نووسینگەی ڕێکخراوە مرۆییەکانی کۆبانێ، لە ڕاگەیاندراوێکدا داوایان کرد، دەستبەجێ ئاستەنگەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لابرێن، بەتایبەت ئەو هاوکارییانەی لە باکووری کوردستانەوە نێردراون و لە دەروازەی سنووریی کلیس ڕاگیراون.
بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و کۆچی بەکۆمەڵ، ژمارەی دانیشتووانی کۆبانێ گەیشتووەتە 500 هەزار کەس. ئەمەش وای کردووە ژێرخانی شارەکە بەرگەی ئەم فشارە نەگرێت و قەیرانی نیشتەجێبوون، کەمیی خۆراک و ئاوی پاکی دروست ببێت.
لە 18ی نیسانی 2026، کاروانێکی هاوکاری کە لە 22 بارهەڵگر پێکهاتبوو (خۆراک، دەرمان و جلوبەرگ)، لەلایەن حکومەتی کاتییەوە ڕێگری لێ کراوە و لە کۆگاکانی (ئافاد) لەسەر سنوور دانراون و ڕێگە نادرێت بگەنە هاووڵاتییانی کۆبانێ.
ڕاگەیاندراوەکە داوا لە حکومەتی کاتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەموو ئاستەنگەکان لاببەن و هاوکارییەکان ڕادەستی ڕێکخراوەکانی ناو کۆبانێ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی گەورەتر بگیرێت.
هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان. خاچی سووری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی ئامەد و باشووری کوردستان هاوکارییان ناردووە، بەڵام داخستنی سنوورەکان لەلایەن تورکیاوەوە بووەتە بەربەست لەبەردەم گەیشتنییان.