ڕاستەوخۆ

ڤانس بەر لە بەشداریکردنی لە دانوستانەکان: دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و ئاگربەستی لوبنان لە کارە پێشینەکانمانن

reset font size increase font size

جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانیدا لەگەڵ ئێران، لە پێشینەترین کارەکانی بریتین لە داڕشتنی چوارچێوەی گفتوگۆکان، "بەدەستهێنانی پێشکەوتن" لە دۆسیەی ئەتۆمی و هێنانەکایەی ئاگربەست لە لوبنان.

ڤانس ڕۆژی شەممە، پێش ئەوەی لە بنکەی ئاسمانیی 'ئاندرۆز' لە ویلایەتی مێریلاندەوە بەرەو سویسرا بەڕێبکەوێت، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتادا سەرکردایەتییەکی سیاسیی باڵا سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکات، و دواتریش بە دڵنیاییەوە تیمە تەکنیکییەکەمان لەوێ دەمێننەوە."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنیا دەتوانێت "ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ" لە سویسرا بمێنێتەوە، بەڵام هیوادارە لەم ماوەیەدا پێشکەوتن لە دانوستانەکانی پەیوەست بە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ماددە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەدەستبهێنرێت.

سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڤانس ڕایگەیاند کە یەکێکی دیکە لە کارە لەپێشینەکانیان، پێشخستنی پرسی ئاگربەستە لە لوبنان، کە جارێکی دیکە کەوتووەتەوە ژێر هێرشە موشەکییەکانی ئیسرائیل. ڤانس بارودۆخەکەی بەوە وەسف کرد کە "تەنیا پێویستە بە بەردەوامی بەڕێوەی ببەین."

جی دی ڤانس لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "ئەو دوو بابەتە (دۆسیەی ئەتۆمی و ئاگربەستی لوبنان) بنەڕەتیترین ئەو پرسانەن کە سەرنجی زۆریان دەخەینەسەر، دڵنیشیاشم ئێرانییەکانیش کۆمەڵێک بابەتیان لایە کە دەیانەوێت گفتوگۆیان لەسەر بکەن."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.