فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستان راگه‌یەنراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سۆرانیش وێنەی شەش پێشمەرگەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن لە هێرشەکەدا شەهید بوون.
فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه ڕاشیگەیاند، ده‌مانه‌وێت هه‌موو میدیاكان و رای گشتی ئاگادار بكه‌ینه‌وه، باره‌گاكانی فیرقه‌ی حه‌وت له دوو كاتی جیاوازی نیوه‌شه‌وی 24.3.2026 به مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
یه‌كه‌م: له كاتژمێر 1:50 خوله‌كی نیوه‌شه‌و باره‌گای فیرقه به 5 مووشه‌ك هێرشی كرایه‌سه‌ر، كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
دووه‌م: له كاتژمێر 2:50ی نیوه‌شه‌و بۆردومانه‌كه دووباره كرایه‌وه له نزیك باره‌گای فیرقه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو له سنووری گوندی كهلهكچین و یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته كرا.
دەشڵێ: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانمان له ئاماده‌یی ته‌واودان و لێكۆڵێنهوهش به‌رده‌وامه بۆ زانینی سه‌رچاوه‌كانی هێرشه‌كان.
لەلایەکی دیکەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەڤەری سۆران وێنەی شەش پێشمەرگەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن لە هێرسەکەی ئەمشەدا شەهید بوون.
