وەزیری بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند: سیستەمی مووشەکی دوور مەودامان لە چەند ناوچەیەکى وڵاتەکەمان جێگیرکردووە، کە بریتین لە مووشەکی دژە کەشتی جەنگى و موشەکى جۆرى گلایدی هایپەرسۆنیک.
شینجیرۆ کۆیزومی گوتیشى: ئێمە بە نەیارەکانمان دەڵێین، کە هەرجۆرە دەستدرێژییەک بۆسەر وڵاتەکەمان بە توندى وەڵام دەدرێتەوە.
دەشڵێت: وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی تواناى سەربازى خۆى بە مەبەستى بەهێزکردنی تواناکانی بۆ خۆپاراستن و وەڵامدانەوەی هەر جۆرە مەترسیەک.
باسیلەوەشکرد: سیستەمە نوێیەکانى بەرگرى لە بنکەی کەنگون لە پارێزگای کومامۆتۆ و بنکەی کەمپی فوجی لە پارێزگای شیزۆکا جێگیرکراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر هەڕەشەی مووشەکی لە ژاپۆنەوە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان هەبێت، ئەوا ڕێکارى توند دەگرینەبەر.