ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی نێرگس محەمەدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ده‌كات.
ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ته‌ندروستیی نێرگس محه‌مه‌دی خراپه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ته‌واوی زیندانیانی زیندانی زه‌نجان، له مه‌ترسیدان و ڕۆژانه به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران ژیانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، نێرگس به ناڕه‌وا و به تۆمه‌تی بێبنه‌ما و به‌هۆی چالاكییه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه زیندانیی كراوه.
نێرگز کەریم محەمەدی، چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤه له ئێران و جێگری سەرۆکی ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤە.
ساڵی 2023 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ده‌ستهێناوه، له ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار ده‌ستگیر كراوه وه، ڕۆژی 8ـی شوباتی ئه‌مساڵ، به تۆمه‌تی "گردبوونەوە و پیلانگێڕیی بۆ ئەنجامدانی تاوان" سزای شەش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.