ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی فاو: جەنگ هەڕەشە لە سیستەمی خۆراکی جیهانی دەکات

reset font size increase font size

ڕێکخراوی فاو ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە بەردەوام بێت، قەیرانێکی سەختی خۆراک لە جیهان دروست دەبێت.

ماکسیمۆ تۆرێرۆ، سەرۆکی ئابووریی ڕێکخراوی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) ڕایگەیاند، ئەگەر بەمزووانە جەنگ کۆتایی پێ نەهێنرێت، لەوانەیە پەککەوتنی جدی لە بازاڕە جیهانییەکان ڕووبدات.

تۆرێرۆ جەختی لەوە کردووەتەوە، لە هەلومەرجی ئێستادا، بازاڕە جیهانییەکان تەنیا بەشێکیان دەتوانن ڕووبەڕووی ئەو کێشانە ببەوە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا تووشی بوونە، بەڵام ئەگەر ململانێکان بۆ ماوەی سێ بۆ شەش مانگ بەردەوام بێت، ئەوا هەموو کەرتەکان بەتایبەتی ئاسایشی خۆراک و وزە زیانی گەورەیان بەر دەکەوێت.

ئاشکراشیکرد، پێشبینی دەکەن لە وەرزی دروێنەی داهاتوودا و بەگوێرەی ئامارەکانیان بەرهەم کەم ببێتەوە.

دەشڵێت، ئەگەر جەنگەکە زیاتر لە سێ مانگ بخایەنێت و گەرووی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە، کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی جیهانی توندتر دەبن.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.