بەپێی زانیارییەکانى نوچە تی ڤى بۆ پرسی پۆستى پارێزگارى کەرکوک رێبوار تەها لە ئێستادا لە سلێمانییە و لەگەڵ سەرکردایەتى یەکێتى لە کۆبونەوەدایە و بڕیارە پرسى پارێزگارى ئەو شارە یەکلادەکاتەوە.
هاوکات، ئەمرۆ چاوەکان لەسەر پۆستى پارێزگاری کەرکوکە، لە کاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبێیتەوە و تێیدا پارێزگارى شارەکە بدرێت بە نەتەوەیی تورکمان .
بەپێى زانیارییەکان، لە کۆبونەوەى سەرکردایەتی یەکێتی چەند خاڵێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەوانەش یەکلاکردنەوەی پرسی مانەوە یان گۆڕینى ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پارێزگارى کەرکوک ڕایگەیاند: پابەندی خۆم نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە لە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئـاڵوگۆڕ لەم پۆستە درابێت.