ڕاستەوخۆ

ڕۆیته‌رز: ئێران مەرجەکانی ئاگربەستی کاتیی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌

reset font size increase font size

تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتیی لایەنە نێوەندگیرەکان ڕەتدەکاتەوە و سورە لەسەر وەرگرتنی قەرەبوو و گەرەنتیی کۆتاییهێنان بە هێرشەکان پێش دەستپێکردنی هەر گفتوگۆیەک.

سەرچاوەیەکی باڵای ئێران، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتیی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆیته‌ر ده‌ڵێت، ئێران جەخت دەکاتەوە، ته‌نها کاتێک ئامادەی گفتوگۆیە، کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کۆتاییان پێبێت و گەرەنتی دووبارەنەبوونەوەیان بدرێت و قەرەبووی زیانەکانیش بکرێتەوە.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئیرانی داناوه‌، كه‌ گه‌رووی هورمز بكاته‌وه‌، ئێران مەرجی نوێی داناوە و داوای وەرگرتنی باج دەکات لە بەرانبەر بەکارهێنانی گەرووەکە لە هەر ڕێککەوتنێکی کۆتاییدا.

لە لایەکی دیکەوە، ئیسرائیل هۆشداریی بە هاوڵاتیانی ئێران داوە، لە وێستەگەکانی شەمەندەفەر و هێڵەکانی ئاسن دوور بکەونەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی گواستنەوەی ئەو وڵاتەیە لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی واشنتن لە کاتی دیاریکراودا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.