ڕاستەوخۆ

ڕۆژاڤای كوردستان: هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین‌

reset font size increase font size

كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 26 پارت و لایه‌نی سیاسی ڕۆژاڤای كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژاڤای كوردستان، ده‌ڵێن، ئامانج له‌ هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵك و كۆتاییهێنانه‌ به‌ كورد، به‌ڵام گه‌لی كوردستان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

لایه‌نه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، هێرشه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی گه‌لێكه‌، كه‌ لە پێناو ئازادی و کەرامەت و ئاشتیدا خەبات دەکات.

لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژاڤا، داوایان له‌ هێز و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان كردووه‌، ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و یه‌كڕیزیی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ پاراستنی خوێنی شەهیدان و دروستکردنی ئایندەیەکی شایستە بۆ كورد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.