ئەلێکساندەر ماسلێنیکۆڤ، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکێدا لەگەڵ میدیاکانى وڵاتەکەى گوتویەتى: لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەترسى لەسەر ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەمان دەبێت.
گوتوشیەتى: داخستنى گەرووی هورمز و ئەگەرى درێژکردنەوەى وادەکەى بۆ ماوەى سێ مانگى دیکە هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراکی هەریەکە لە سعودیە، ئوردن و میسر دەکات.
باسیلەوەشکردووە: بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەوروپیەکان ناچارن ڕووبەکەنە باکووری ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و ڕووسیا بۆ دابینکردنى پێداویستیە کشتوکاڵیەکانیان.
ئەوەشیخستووەتەڕوو: ئەگەر گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا وەرزرى هاوین بەردەوام بێت، ئەوا گەورەترین قەیرانى خۆراک لە جیهاندا دروست دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە: بەردەوامبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی هەژارى لە سەرانسەری جیهاندا .