باڵوێزخانەی ڕوسیا لە ئازەربایجان ڕایگەیاند، ڕوسیا 300 هەزار تۆن هاوکاریی دەرمانی لەڕێگەی ئازەربایجانەوە ڕەوانەی ئێران دەکات.
باڵوێزخانەی ڕوسیا لە ئازەربایجان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەئێستادا سەرجەم هاوکارییەکان ڕەوانەی ئازەربایجان کراون و بەمزووانە بەرەو ئێران بەڕێدەکەون.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکەی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر بەندەر ئەنزەلی ئێران، لە کەناراوەکانی دەریای خەزەر، لێدانی هێڵی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و درۆنی ڕوسیا بووە بۆ ئێران.