ڕاستەوخۆ

ڕوسیا گۆڕانکاری لە شێوازی ناساندنی نەتەوە کەمینەکاندا دەکات

reset font size increase font size

حکومەتی ڕوسیا پڕۆژەیاسایەکی نوێی پێشکەش بە پەرلەمان کردووە، تێیدا مەرجەکانی ناساندن و هەروەها پێدانی ئیمتیاز و پشتگیرییە داراییەکان بۆ نەتەوە کەمینە ڕەسەنەکان، قورستر بووە.

حکومەتی ڕوسیا پڕۆژەیاسایەکی نوێی ڕەوانەی پەرلەمانی ئەو ولاتە تکردووە، کە تێیدا گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی لیستی نەتەوە کەمینە ڕەسەنەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیادا دەکرێت.

بە گوێرەی ئەم پڕۆژەیەی کە لە 9ـی مانگدا پێشکەش کراوە، پارێزگارانی ئەو ناوچانەی داوای گۆڕانکاری لە لیستەکەدا دەکەن، دەبێت پاساوی دارایی و ئابووری و هەروەها ڕاپۆرتی پسپۆڕیی ئەکادیمیای زانستەکانی ڕوسیا (RAN) پێشکەش بکەن.

نیکۆلای نۆڤیچکۆڤ، ئەندامی لێژنەی گەشەپێدانی ڕۆژهەڵاتی دوور و جەمسەری باکور لە پەرلەمانی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە کار بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی نەتەوە کەمینەکان بەردەوام بێت و پڕۆسەی پشتگیریکردنیان ئاسان بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پڕۆژەیاسایە دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی بودجەی ناوچەکان، چونکە بەشێک لە هاوکارییەکان لە ئەستۆی ئەوانە.

لە ئێستادا کۆی گشتیی ژمارەی نەتەوە کەمینە ڕەسەنەکان لە ڕوسیا نزیکەی 315 هەزار کەسە. ئامانجی ئەم گۆڕانکارییە ئەوەیە کە تەنیا ئەو گروپانە ئیمتیازات و پشتگیریی دارایی وەربگرن کە لە ڕووی زانستی و ئابوورییەوە شایستەبوونیان دەسەلمێندرێت.

جێگەی ئاماژەیە کورد لە نێو ئەو نەتەوە کەمینانەدا جێگەی خۆی گرتووە و ساڵانە ژمارەیان لە لایەن ئۆتۆنۆمی نیشتمانی و کلتوری فیدراڵیەوە نوێ دەکرێتەوە و دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی ڕوسیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.