وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەى گرنگی دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەمەلایەنە بۆ بۆرییەکانی غازی بلو ستریم گفتوگۆیان کردووە و هەردوولا جەختیان لەسەر هاوکارى هاوبەشى وزە کردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە: هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی ڕەخساندنی کارى بەردەوامى پڕۆژە ستراتیژییەکانی وزەی نێوان ڕووسیا-تورکیا کردەوە لەکاتێکدا ئۆکراین هەوڵ دەدات بۆ زیانگەیاندن بە بۆریى غازى نێوان تورکیا و ڕووسیا .
دەشڵێن: هەردوولا لەبارەى گرنگی دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەمەلایەنە بۆ بۆرییەکانی غازی بلو ستریم گفتوگۆیان کردووە جەختیان لەسەر هاوکارى هاوبەشى وزە کردووەتەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە: هەردوولا جەختیان لەسەر کەمکردنەوەى گرژییەکانى ناوچەکە کردەوە بەتایبەتى شەڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا بە پێویستیان زانى بە شێوازى دیپلۆماسیی گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران کرد دەستبەجێ شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن و خۆیان لە هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان بەدوور بگرن.