ڕاستەوخۆ

ڕوسیا هەناردەى بەنزینى ڕاگرت

reset font size increase font size

حکومەتى ڕووسیا بڵاویکردەوە، لە ئەمرۆوە هەناردەى بەنزین لە وڵاتەکەمانەوە بۆ وڵاتانى دەرەوە ڕاگیرا ئەو هەنگاوەش تا ڕۆژى 31ـى تەمموزى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بە مەبەستى پاراستنی سەقامگیری بازاڕی سووتەمەنی ناوخۆیی دراوە، چونکە لە ئێستادا بەهۆى هێرشەکان بۆسەر ئێران نرخى سوتەمەنى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە.

هاوکات، ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا لە کۆبوونەوەی وەزارەتی وزە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕایگەیاند: سەقامگیری بازاڕی سووتەمەنی وڵاتەکەمان لە مەترسیدایە و پێم وایە دۆخەکە مەترسیدارتر دەبێت هەربۆیە دەبێت ڕێکارى خێرا بگرینەبەر.

هەروەها، بەشێک لە چاودێران دەڵێن، ڕەنگە ئەو بڕیارە بەهۆى کاریگەری هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئۆکرانیا بێت بۆ سەر پاڵاوتگەکانی نەوتی ڕووسیا بووبێت کە زیانیان پێگەشتووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.