ڕوسیا هۆشداری لە دروستبوونی کارەسات دەدات لە وێستگهی بوشەهر و دەڵێت، بۆردومانکردنی ناوەندە ئەتۆمییەکە لێکەوتەکانی بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت.
ئەلێکسی لیخاتشێڤ بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕوس ئەتۆمی ڕوسیا هۆشدارییدا لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی و ژینگەیی گەورە بەهۆی بۆردومانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران، لە ئەگەری زیانکەوتن بە ناوەندەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە پارێزبەندییەکی تونددا بە مەبەستی پاراستنی ناوەندە ئەتۆمییەکە پێشهاتێکی مەترسیدارە و لە ئەگەری هەر تیشکدانەوە و بڵاوبوونەوەیەکی ئەتۆمیی زیانی مرۆیی و ژینگەیی بە تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەگات.
ئهمڕۆ شهممه عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەختیکردەوە لەوەی هەر زیانگەیاندنێک بە وێستگەکە تەنها ئێران نا، بەڵکو تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بە تیشکدانەوەی ئەتۆم کاریگەر دەکات.