وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له ئێستادا زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌ی ڕووناكی سودمه‌ندن و چه‌ند مانگی داهاتووش ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌بنه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کێشەی کارەبا لە ساڵەکانی 90ەوە هەیە، بەڵام سەرۆکی حکومەت لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای داوە.
گوتیشی، ئێستا لە ٪85ی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی هەیە، پڕۆژەی ڕووناکی پڕۆژەیەکی ستراتیژییه و لەلایەن وەزارەتی کارەباوە خاوەندارێتی و سەرپەرشتی لێ دەکرێت و هیچ کەس و لایەنێک بەشدار نەبووە لە سەرپەرشتیکردنی.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌بنه خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری.
له باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشه‌وه ڕایگه‌یاند، ئێستا ڕۆژانه نزیكه‌ی 65 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مده‌هێنن 40 تا 50 هه‌زاری بۆ پێداویستی ناوخۆیه، ئه‌وی دیكه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.