وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕوسیا ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەمان و ئۆکرانیا لە دوای 11ـى ئەم مانگەوە تا ئێستا گفتوگۆى لەبارەوە نەکراوە.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕوسیا بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا ئاگربەستەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دیاریکراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەنێوان هەردوولا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، توانیویانە بەسەرکەوتووى ئاگربەستێکى سێ ڕۆژە لەنێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا ئەنجام بدەن.