كۆشكی سهرۆكایهتی ڕوسیا -کرملین بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا لەبارەى کۆتایهێنان بە جەنگى ئۆکراین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وڵاتانتى ئەوروپا لە ساڵى 2022 دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ پچڕاند هەربۆیە پێویستە بۆ دەستپێکردنى قۆناغێکى نوێ هەنگاوى جدى بنێن.
لەوبارەوە، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، لە ئێستادا بەشێک لە سەرکردەکانى وڵاتانى ئەوروپا خۆیان بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ ڕوسیا ئامادە دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا کاتى دەستپێکردنى هێرشەکان بۆسەر ئۆکرانیا یەکێتی ئەوروپا گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ڕوسیا بوو.