وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان دەرکرد و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڕەچاوی تایبهتمهندییهكانی ئهو مانگه بكهن.
به گوێرهی راگهیهنراوی وهزارهتهكه، خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، کردنەوەی کافتریا، چایخانە و خواردنگەکان بە ڕۆژ قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەزگا حکومییەکان و خۆجێیەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەکات.
ئهوهشهاتووه، ئەو کەسانەی سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن سزا دەدرێن.