ئاژانسی هەواڵی شینخوای سەربە حکومەتی چین، راگەیانراوێکی بەپەلەی بڵاوکردووەتەوە و داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بەهیچ جۆرێک گەشت بۆ ئێران نەکەن، ئەوانەشی لە ئێرانن، بە زوتریین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
ئاژانسەکە دەڵێت، بەهۆی هەڵکشانی مەترسییەکان و زیادبونی ئەگەری جەنگ، حکومەتی چین داوای لەسەرجەم هاوڵاتییەکانی خۆی کردووە، ئێران جێبهێڵن.
هۆشدارییەکەی چین لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەسەرجەم هاوڵاتیان و کارمەندانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل کرد، بەپەلە ئەو وڵاتە جێبهێڵن.