ئاژانسی هەواڵی چینیی شینخوا، بڵاویكردهوه، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا روسییهكهی رایگەیاندووە، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران قبوڵنەکراون و پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.
ئاژانسهكه دهڵێت، لهبارهی به ئامانجگرتنی خامنهییهوه، وهزیری دهرهوهی چین گوتویهتی، کوشتنی ئاشکرای سەرکردەیەکی خاوەن سەروەری و هاندان بۆ گۆڕینی رژێم، دوو کاری قبوڵنەکراون.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان بکرێت، پێویستە ئاگربەست ڕابگەیەنرێت وگفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە.