ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی: نابێت سەروەری عێراق پێشێلبکرێت

reset font size increase font size

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعه‌كان ده‌ڵێ، هەر هێرش و توندوتیژییەک بۆ سەر سەروەری عێراق رەتدەکەینەوە و شه‌ڕ و وێرانكاری زیان به‌ ئابوووری و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت.

 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ و تاوتویی هێرشه‌كان كۆبونه‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێن، عەقڵیەتی هێز ناتوانێت جێگای یاسا نێودەڵەتییەکان و گفتگۆی سیاسی بگرێتەوە، مێژوو ئەوەی سەلماندووە شەڕ جگە لە نائارامی و وێرانکاری و زیانگەیاندن بە ئابووری و دۆخی کۆمەڵایەتی هیچی دیکەی لێ بەرهەم نایەت.

دەشڵێ، بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمان و زەویی وڵاتەکە بۆ هێرشکردن بە تووندی رەتدەکەینەوە.

لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بازنەی شەڕەکە فرانواتر دەکات و خەڵکیش لە شەڕەکەوە تێوەدەگلێنێت، رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسیی پێشبینینەکراو.

داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن بە زووترینکات هێرشەکانیان رابگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و رێگە دیپلۆماسییەکان بەکاربهێنن، داواش لە وڵاتانی ناوچەکە دەکه‌ن رۆڵی مێژووی خۆیان ببین و خەڵکەکەیان لە ئاژاوە بپارێزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.