دوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، پرسی سەرۆکایەتیی کۆمار لەنێوان خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، چوارچێوەکە داوای کردووە بە دانوستان و ڕێگای دیبلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکرێن.
گوتوشیەتی، جەنگ تەنیا کێشەی گەورەتر دروست دەکات.