بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆبێته‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییش ده‌یه‌وێت دانیشتنه‌كه له واده‌ی خۆیدا بكرێت و دوانه‌خرێت.
په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ی دیارییكردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستورییه‌كان، تا ئێستا زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
مه‌حمود حه‌ییانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ده‌ڵێت، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانن له واده‌ی دیارییكراوی خۆیداو ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیچ نیازێك نیه بۆ دواخستنی دانیشتنه‌كه و هه‌موو هه‌وڵێك هه‌یه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
هه‌رچه‌نده دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به ئاماده‌بونی 220 په‌رله‌مانتاره، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كه، گومانی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه و دابه‌شبوونی لایه‌نه‌كانی شیعه و سونه‌ی له‌سه‌ر پرسه‌كه دروستكردووه.