هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پیرۆزبایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ده‌كات و به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیی وه‌سفیده‌كات.
هاوپه‌یمانیه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و ده‌ڵێت، هه‌نگاوێكی گرنگ و ستراتیژییه بۆ ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردن و گه‌شه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسیی.
هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی جه‌خت له پێویستیی یه‌كخستنی هه‌وڵ و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ قۆناغی داهاتوو به گرنگی ده‌زانێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتیمان.