په‌رله‌مانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی 17-3-2026ـی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی به‌رنامه‌كه، په‌رله‌مان بە ئامادەبوونی هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وت و سامانه سرووشتییه‌كان، تاوتوێی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاوتوێ ده‌كات.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، بڕیاره هه‌ریه‌ك له جێگری سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵ و بریکارهكانی وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ئاماده بن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه حكومه‌تی عێراق داوای له هه‌رێمی كوردستان كردووه ڕێگه‌ی بدات بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ گواستنه‌وه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان به‌كاربهێنێت، له به‌رانبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند مه‌رج و داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته خاڵی ناكۆك له نێوان هه‌ردوولادا.
دوێنێش وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و سامانه سرووشتییه‌كان، له دوو ڕاگه‌یه‌نراوی جیادا، یه‌كترییان تۆمه‌تبار كرد به هۆكاری كێشه‌كان و نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.