ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی ئەوروپا دۆخی رۆژاڤای کوردستانی تاوتوێ کرد

reset font size increase font size

پەرلەمانی ئەوروپا، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر دۆخی رۆژاڤای کوردستان لە ستراسبۆرگ بەڕێوەبرد و هێرشی هێزەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشق بۆ سەر رۆژاڤای سەرکۆنە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر کوردیان کرد. هەروەها لەگەڵ ستایشی مۆدێلی دیموکراسیی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژاڤا، داوای بە فەرمی ناسینی پێگەی سیاسی رۆژاڤایان کرد.
لە گفتوگۆکاندا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، رەخنەی توندیان لە سیاسەتی دووفاقیی وڵاتانی رۆژئاوا گرت و یەکێتی ئەوروپایان بە خیانەتکردن لە کورد تۆمەتبار کرد. 
مارتی شیردوان نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا، وەک ئاماژە بە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق وتی: توندڕەویی لە جلوبەرگی فەرمییشدا، بەهەمان ئەندازەی بەرگی سەربازی مەترسیدارە.
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەدا، داوای پشتیوانیان لە کورد کرد؛ کە لە شەڕی دژ بە داعش، بەرگرییان لە جیهان کرد. رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، بڕیارنامەی کۆتایی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پشتیوانیی لە مافی کورد و دۆخی رۆژاڤا، دەکەوێتە دەنگدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.