ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ئیخوان موسلمین پەسەند کرد

reset font size increase font size

پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارێکی نوێی پەسەند کرد کە ئامانجی سنوردارکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین و کاریگەرییەتی لەسەر دامەزراوە سیاسییەکانی ئەورووپایە، بە ۳۸۱ دەنگی 'بەڵێ'، ۱٦۷ دەنگی 'نەخێر' و ۱۵ دەنگی 'بێلایەن'.

لە بڕیارەکەدا داوا لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا کراوە کە هەڵوێستێکی هاوبەش لە دژی هەوڵەکانی پێکهاتە ئیسلامییەکان بۆ کاریگەریدانان لەسەر دامەزراوە دیموکراتییەکان بگرنە بەر.

هەروەها داوای لێکۆڵینەوە لە مەرجە یاساییەکان کراوە بۆ ئەوەی ئەو کەس و دامەزراوانەی پەیوەندیدارن بە ئیخوان موسلمینەوە بخرێنە ناو لیستەکانی سزادانی دژەتیرۆری یەکێتیی ئەورووپاوە. ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕێکخراوەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕاناگەیەنێت، بەڵام ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتەکە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی ئەورووپا.

خاڵێکی دیکەی گرنگی بڕیارەکە بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە داراییە دەرەکییەکان. پەرلەمانی ئەورووپا داوای کردووە ئەو سەرچاوە داراییانەی لە دەرەوە، بە تایبەتی لە تورکیا و قەتەرەوە بۆ هەندێک دامەزراوەی ئایینی و سیاسی لە ئەورووپا دەنێردرێن، بە شێوەیەکی ڕوونتر و توندتر کۆنترۆڵ بكرێن و ڕێگری لە بەکارهێنانی سندوقەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەم تۆڕانە بگرێت.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.