لە شارۆچکەی سەیدسادقی سنوری پارێزگای سلێمانی، پێنج ڕۆژە هیچ بڕە غازێک دابەشنەکراوە و لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا تەنها 10%ی خەڵکی شارەکە غازیان پێدراوە.
بە گوێرهی بە دواداچوونەکانی نوچە تیڤی، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 28 بریکار غازیان پێدراوە بۆ دابەشکردنی بە نرخی فەرمی بەسەر خەڵکدا، ژمارەی ئەو غازانهی بەو بریکارانە دراوە نزیکەی سێ هەزار بتڵ غازبووە بۆ تەواوی سنوری سەیدساق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ژمارەی خێزانەکانی سنوری سەیدساق و دەوورووبەری بە نزیکەیی 30 هەزار خێزانە، واتا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا تەنها 10%ی خەڵکی شارەکە توانیوویانە سودمەندبن لە وەرگرتنی بتڵێک غاز به نرخی هەشت هەزار و 500 دینار.