وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ڕۆژی پێنجشهممه موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری له ڕاگهیهنراوێكیدا ئاماژهی بهوهكردووه، ڕۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
دهشڵێ، لەهەمان ڕۆژدا موچەی مانگی شوباتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.