ڕاستەوخۆ

پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەکرێت

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، سبەی پێنجشەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور بێت، کەشناسێکیش پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کەشی سارد دەگەڕێتەوە و کاریگەریی بارستەهەوایەکی سارد لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە، پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما نزیکەی چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی نزم ببنەوە.

هەروەها، محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی دۆخی کەش و هه‌وای رۆژانی داهاتووە دەڵێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەکەم بە جۆرێک بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و دەبێتە هۆی بارانبارینی سەرتاسەری و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزم بوونەوە دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.